ڕزگار جەباری
ماموستا "ڕزگار جەباری" به ناوی تەواوی: "ڕزگار تەیب محەمەد"، ساڵی ١٩٨٠ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
(۱)
دەففرۆش
ناولەپی و پشتی دەفەکانی لە ئاسمان کردبوو
تەرزە دایکرد..
لە سەر چۆک دانیشت
گوێی لە دەفژەنینی خودا دەگرت و
بیری لە ئاوازی ئازاری پشتی ئاژەڵ دەکردەوە
(۲)
[لریکا]
بۆنی نێرگزم لێ دەپژێ...
شەیدای (نێر)بوونی خۆم نیم... هەرگیز
هەموو ئاوەکان لێڵن...
تەنها دەڕوانمە کانیاوی ئەوینی تۆ
ئەوە بۆنی خۆتە و
لە ڕوحی مندا ڕوواوی
بەدوای تۆدا دەگەڕێم..
ئەی نێرگزی جوانی.
(۳)
پێم لە سێبەرێك خلیكسا
خۆم بە چڵێ ڕووناكی گرتەوە
...
(چی ئاسانە كەوتن و چی سەختە هەستانەوە)
(۴)
داوەتی دواشیو بووم..
یەهودا لەوێ نەبوو.
...
چی گەندەخەونێکە من دەیبینم!
(۵)
[سێبه‌ره‌كان]
سێبه‌ری په‌ڕ...
له خه‌نجه‌ر ده‌چێ
سێبه‌ری هه‌نار...
له مین ده‌چێ
سێبه‌ری چڵ...
له درز ده‌چێ
سێبه‌ری ماڵ
له زیندان ده‌چێ
سێبه‌ری په‌ڵه‌هه‌ور...
له گۆمی خوێن ده‌چێ
سێبه‌ری چیا...
له چاڵ ده‌چێ
سێبه‌ری -خۆم-ش
له مردن ده‌چێ
(۶)
[خەون]
نەیزەک، خەونی ڕووناکبوونەوەی شەوە
بڵق، خەونی سەرکەوتنی دەریایە
پەلکەزێڕینە، خەونی ماڵکردنی بارابە
تراویلکە، خەونی سەوزبوونی بیابانە
تۆش خەونی منی
هێندەی پڕیشکی نەیزەک و
هێندەی تەمەنی بڵق و
هێندەی ڕەنگی پەلکەزێڕینە و
هێندەی تەڕایی تراویلکە
ئومێدی هاتنەدی نیە.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
دەففرۆش
ناولەپی و پشتی دەفەکانی لە ئاسمان کردبوو
تەرزە دایکرد..
لە سەر چۆک دانیشت
گوێی لە دەفژەنینی خودا دەگرت و
بیری لە ئاوازی ئازاری پشتی ئاژەڵ دەکردەوە
(۲)
[لریکا]
بۆنی نێرگزم لێ دەپژێ...
شەیدای (نێر)بوونی خۆم نیم... هەرگیز
هەموو ئاوەکان لێڵن...
تەنها دەڕوانمە کانیاوی ئەوینی تۆ
ئەوە بۆنی خۆتە و
لە ڕوحی مندا ڕوواوی
بەدوای تۆدا دەگەڕێم..
ئەی نێرگزی جوانی.
(۳)
پێم لە سێبەرێك خلیكسا
خۆم بە چڵێ ڕووناكی گرتەوە
...
(چی ئاسانە كەوتن و چی سەختە هەستانەوە)
(۴)
داوەتی دواشیو بووم..
یەهودا لەوێ نەبوو.
...
چی گەندەخەونێکە من دەیبینم!
(۵)
[سێبه‌ره‌كان]
سێبه‌ری په‌ڕ...
له خه‌نجه‌ر ده‌چێ
سێبه‌ری هه‌نار...
له مین ده‌چێ
سێبه‌ری چڵ...
له درز ده‌چێ
سێبه‌ری ماڵ
له زیندان ده‌چێ
سێبه‌ری په‌ڵه‌هه‌ور...
له گۆمی خوێن ده‌چێ
سێبه‌ری چیا...
له چاڵ ده‌چێ
سێبه‌ری -خۆم-ش
له مردن ده‌چێ
(۶)
[خەون]
نەیزەک، خەونی ڕووناکبوونەوەی شەوە
بڵق، خەونی سەرکەوتنی دەریایە
پەلکەزێڕینە، خەونی ماڵکردنی بارابە
تراویلکە، خەونی سەوزبوونی بیابانە
تۆش خەونی منی
هێندەی پڕیشکی نەیزەک و
هێندەی تەمەنی بڵق و
هێندەی ڕەنگی پەلکەزێڕینە و
هێندەی تەڕایی تراویلکە
ئومێدی هاتنەدی نیە.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
- ۳۴۱
- ۲۹ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط